Pnkurd.org

شۆڕشی سەربەخۆی کوردستان

شۆڕشی کورد دەبێ ناوی شۆڕشی سەربەخۆی کوردستان بێ جگە لە سەربەخۆیی کوردستان بۆ هەر بابەتێکی تر ڕۆڵەی کورد بە کوشت بدرێ تاوانە، لە ژێر ناوی هەر بابەتێکی ترو لە ژێر ناونیشانی هەر مافێکدا فریودانە. تا ئەو کاتەی مافەکانت لای یەکێک بێو ئەو بداتێ واتە تۆ یەکسان نیت. یەکسانی کاتێک دەستەبەر دەبی کە لە جوگرافیایەکدا خۆت گەلی ژمارە یەک بیت. هەتا ئەو گەلانەی کە وەک کەمە نەتەوەییەک دەکەونە ناو سنورەکانی کوردستانەوە قەت ناتوانن یەکسان بن لە گەل تاکێکی کوردا ئەمە قەدەری ئەو گەلانەیە. چونکە ناکرێت نیشتیمانێک چەندەها زمانی سەرەکی هەبێ و چەندەها ئاڵاو جەندەها داوبونەریت و جەژن و بۆنەی هەبێ ،ئەوسا هەموو ڕۆژەکان دەبنە رۆژی سورو کەس لە کەس تێناگا یا دەبێ لە قوتابخانەکاندا جەندەها زمان بخوێنرێت و چەندەها زاراوەبخوێنرێت و ئیتر شوێنێک بۆ وانەکانی تر نامێنێتەوە،لە گەل هەموو ئەمانەشدا گەر بتوانرێت بکرێت هەر یەکسانی دەستە بەر نابێت و دەبێت گەلێک مل بدا کە بە زمانی زۆرینە بپەیڤێت یا دەبێ بیزانێت، فێری بێت. ناکرێت پاساپۆرتی وڵاتێک پارەی وڵاتێک بە جەندەها زمان لێی بنوسرێت. تا ئەو کاتەی سەربەخۆ نەبی یەکسانیەک لە کایەدا نییە تا ئەو کاتەی سەربەخۆ نەبی مافێک ماوە کە بۆی بجەنگی ئەویش سەربەخۆییە. ئەم جەنگە دەتوانێ ماوەیەک لە ژێر گەشتن بە مافەکانتا بخەوێ بە ڵام سەر هەڵدەداتەوەو بە سەربەخۆیی نەبێ کۆتایی نایە.

بابەتی زیاتر

سەرۆکە دیلەکەی کوردستان

Ashraf Hashemi

ژینا

Ashraf Hashemi

Leave a Comment