١
لەئاوێنەیەکی شکاودا
لە ڕوخساری خۆم ڕوانی
چەند درزی تیا بوو
جەند شکا بوو نیگاکانی
دڵم زۆر بە خۆم سوتا
لە وێنەی نێو ئاوێنەیەکی شکاویش دەترسا
٢
ئەی پیرەژن
لە بیرت دێ نازەنینەکەم
تاقە گوڵی نێو باخە بێپەرژینەکەم
دەتگوت سەربەخۆی کوردستانم لە تۆ دەوێ
منیش دەمگوت ماچێکم دەێێ
چێرۆکی سەربەخۆییت بۆ دەگێڕمەوە
شاربە شار و دێ بەدێت
لە نێو نەخشەدا بۆ جێ دەکەمەوە
تۆ ماچت دەدامێ
منیش کوردستانم سەربەخۆ دەکرد
پێشمەرگەم بۆ هەموو سنورەکان دەبرد
ئاڵام لە سەر هەموو قوتابخانەکان هەڵدەکرد
سەدان شەو تێپەرێ
سەدان ماچم کردو
سەدان جار مەمکم گوشی
هۆنراوەی زۆرم بەباڵای سەربەخۆییا دادڕی
ئێستا لێوەکانم پیر بوون
ئارەزوی ماچیان نەماوە
دەیدەنە دواوە
پەنجەکانم زبر بوون
ڕوخساریان وشک هەڵگەڕاوە
نە تاسەی گوشینیان هەیە
نە هێزی گوشینیان تیاماوە
ئێستا نە لێوەکنم ماچم دەوێ
نە پەنجەکانیشم وەک سەگێکی هار
بۆنی سوخەمەکەت دەکا و بە دوای مەمکتا دەگەڕێ
بەڵام ئەی پیرەژن
هەر بەخۆرای و بەبێ بەرنبەر
تامردن
چیرۆکی سەربەخۆیت بۆ دەگێڕمەوە
ئەو ئاڵانە دادەگرم و
ئەم ئاڵایە هەڵ دەکەمەوە
