Pnkurd.org

هەڵە مێژوویەکەی قازی محەمەد

کەم نین ئەو سیاسەتوانانەی هەڵەیان کردوە.  دەتوانین هێرشەکەی ناپلێۆن بۆ گرتنی مۆسکۆ و هێرشەکەی هیلەتەر بۆ گرتنی هەمان شار،  وەک دوو هەڵەی گەورەی مێژووی دوو لە گەورەترین و بەهێزترین سیاسەت وانانی دنیا تەماشابکەین کە ئەنجامەکەی ڕوخانی فەرەنساو ئەلمانیا بوو. هەردوو ووڵات داگیرکران و هەردوو سەرکردەش تیاچوون جا بەدیلی بێ یا خۆکوژی. هەڵنەهاتنی شەهید قازی محەمەد هەڵەیەکی گەورە بوو.جا حزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران و سیاسەتوانان و ئەدیبەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان بەدڕیژی زیاتر لە نیو قەڕن هەوڵی ئارایشت کردن و جوان کردنی ئەو میژووە دەدەن .بەمەش هەم میژووەکە دەشێوێنن هەم ڕێگا لە نەوەکانی داهاتوو دەگرن کە وانەیەک لەم هەڵەیەوە فێربن. تاوێک دەڵین گەر قازی هەڵبهاتایە سوپاو ساواک هەموو خەڵکی مهابادیان دەکوشت ئەمەیان لە کوێوە دەزانی یا بەڵگەیان چیە . جاریکی تر هەڵنەهاتنی ئەو و جێنەهێشتنی گەلەکەی دەکەنە کارێکی قارەمانانەی بی وێنەو، بەمەش دەیانەوی سوکایەتی بەوانە بکەن کە هەڵهاتن. لە کاتێکدا خۆ تەسلیم کردن بە دوژمن کارێکی شەرەفمەندانەو بویرانە نیەو،  شۆڕشگێڕ ئاخرین فیشەک لەلای خۆی دێلێتەوە گەر گەمارۆ دراو رێگای هەڵهاتن نەما بۆ ئەوەی بە دیلی نەگیرێ خۆی پێ دەکوژێ. لەکوێدا خۆ تەسلیم کردنی وەک کارێکی بوێرانەو شۆرشگێڕانە  باس کراوە. جا گەر جێ نەهێشتنی گەل ومانەوە لە گەڵیاندا تا دوا قەترەی خوێن کارێکی شەرەفمەندانەش بێ ئەوا نەک لە ماڵەکەی خۆتدا بەڵکوو دەبوو لە سەنگەردا بگیرایتایە.  گەر ئەمانە هەمووی هەڵە نەبن و کاری باش بن ئەوا دەبێ  هەڵهاتنی بەرزانی لە کۆماری مهاباد و هەڵهاتنی دکتۆر قاسملو لە سنەو دکتۆر شەرەفەکەندی لە مهابادو شیخ عێزەدین لە سنە کارێکی ترسنۆکانە بێ و دەبوو ئەوان بەدەستی خالخاڵی بەکوشت چونایە تا ئەمڕۆ ئێمە وەک پاڵەوان لەوان یادمان بکردایە.هەروەها هەردوو شاعیری نیشتمان پەروەرو خاوەنی زۆربەی سرودە کوردیەکان هێمن و هەژار ئێستا نە شاعیر بوون، نە ناویشیانمان بیستبوو، بەڵکو وەک دوو شەهید  تەنها لە پەیکەری وێنەیەکدا دامان دەنان. ئایا هەڵهاتنیان باش بوو یا خۆ تەسلیم کردنیان.  تکایە با لە هەڵەکانی میژوومان سود وەرگرین و ئارایشت بۆ ئەوان نەکەین و سەر لە نەوەکانی داهاتوو نەشێوێنین

بابەتی زیاتر

شیرین بەهارە

Ashraf Hashemi

ماملێ

Ashraf Hashemi

سەرۆکە کوردەکەی عیراق زامنی یەک پارچەیی عیراق

Ashraf Hashemi

Leave a Comment