پارتە چەپ و دینیەکان گاڵتەیان دێ بە سەربەخۆیی کوردستان
هاوڕیان لەم وڵاتەی ئێمەدا شێت و گێلەکانیش حزبیان هەیە. هەن زۆرن و لە کوردستانە داگیرکراوەکەی لە مڕ خۆمان، وەک دایکم دەڵێ وەک گەرای کولە وان وەک قارچکی سەر پیسای گیاندران زۆر زوو هەڵدەتۆقێن .گاڵتەیان بەسەربەخۆی کوردستان و دەوڵەتی کوردی دێ ، کەچی لەم دنیای ڕاست و سەرمایەداریەدا ، بەتەمان لە هیچکوێش نە لە کوردستانە داگیرکراوەکەی خۆمان دەوڵەتێکی سۆسیالیستی مارکسی دامەزرێنن. تا جیاوازی چینایەتی کەمکاتەوە تا کرێکارەکان لەڕێگای سەندیکاوە مافەکانی خۆیان وەرگرنەوە. ئەمانە بیریان چووە کە کریکارەکانی کوردستان زۆربەیان عەرەبانەچی و دەست گێڕن کوا کام مارکەی ئۆتۆمۆبیل لە کوردستاندا دەردەچێ، کامانەن ئەو کارخانانەی کرێکارەکان دەچەوسێننەوە . بۆ ئەمانە ئاساییە خەو بەدەوڵەتێکی وەهاوە ببینن، لەم دنیای یەک جەمسەریەدا چۆک بەسەرمایەداری دانەوێنن، بەڵام بۆ کورد خەیاڵ خۆشییە یا هەر گێلییە باس لە سەربەخۆی بکا.
هەندێکی تر هەن خەو بە ئیماراتی ئیسلامیەوە دەبینن، دوای ئەم هەموو پێشکەوتنەی دنیا بەخۆیەوە دیوە دەیانەوی خەلیفەێ خودا لە سەر زەوی حوکمیان بکا. لە حەرەم سەراکانیاندا کەنیزە بتەرەکێ و خەلیفە وەجاخ ڕون بکا. ناویان لە چۆنیەتی تارەت گرتن و دەست نوێژ شتن ناوە زانست. دەیانەوێ بە حوکمی مارە بەجاش لە دادگاکاندا حوکم بکەن. گوێ لە ڕادوێ دەگرن، تەماشای تەلەفزوێن دەکەن سواری سەیارە دەبن و بە تەیارەش دەفڕن، کەچی هێندە بێ عارن بەبێ ئەوەی بتوانن بزمارێک دروست بکەن دەڵێن کە هەموو ئەمانە لە دینەکەی ئەواندا هاتووە، بەڵام مەخابن ئەوان پەیان پێی نەبردووە. بۆیان ئاسانەو شەرم ناکەن داوای دەوڵەتی ئیسلامی دەکەن، کەچی بۆ کورد خەیاڵ خۆشییە داوای دەوڵەتی کوردی بکا
