Pnkurd.org

ماڵئاوایی ئاینی ئیسلام نزیکە

 

ژوری لێکۆڵینەوەکانی پارتی ناسێۆنالیستی کورد پێی وایە کە قەرنی ٢١ قەڕنی لە ناو چونی ئاینی ئیسلامەو ئەم ئاینە ناتوانێ پێبنێتە نێو قەڕنی ٢٢.  ئەمەش یەکم یا دواین ئاینن نیە کە لە گۆی زەویدا بەهۆی  نە گونجانی لە گەڵ سروشتی مرۆڤدا گیانیان داوەو لە ناو چوون.ئاینی ئیسلام بە توندو تیژی دەیویس بە گژ پێشکەوتنی مرۆڤایەتیدا بچییەتوەو ڕێی لێبگڕی بەڵام لەم کارەیدا سەرکەوتوو نەبوو پێشکەوتنی مرۆڤایەتی ئاینی ئیسلامی گەیاندڕوخی لە ناو چوون داعەشیش مەرگی ئەوی خێرا تر کرد. 

دابەشکردنی کورردستان بۆ چوار مەملکەتی سەربەخۆ لە دوایدا دەتوانن یەکەتیەکی ئارەزو مەندا دروست بکەن لە نێوان خۆیاندا ئەویش ئەو کاتەی کە دانیشتوانی ئەو ناوچانەلە ڕیفراندۆمێکدائامادەبن ئەم یەکگرتنە قبوڵ بکەن

 یا حیجابەکەی پێ فڕێدەن یا لە پەرلەمانی وەدەرنێن

 بەڕاستی من بە ئابڕو چونی دەزانم سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ژنێکی کۆت و زنجیر کراو  بێت، ئەمە ناکرێت نوێنەری هەموو کەمە ئاینیەکانی کوردستان بێت. کە لەچکەکەی هاوار دەکا، دەڵێ من ئیسلامیەکی فاناتیکم ولە نێو سۆسیال دیموکراتدا خۆم حەشارداوە، یا سۆسیال دیموکراتەکەی یەکیەتی نیشتیمانی دوکەڵ دەکا یا خەڵکی فریودەن و حیجابەکەی ئەمیش لە ڕیشی مام سۆفی دەکا .حیجاب و ڕیش لە تەرازوی مندا یەکسانن، ئێستا ئیتر هەموو دنیا وادەزانێ سەلەفیەکان حوکمی کوردستان دەکەن . لە لایەکی تریشەوە ئەمە ڕێک وەک ئەوە دەچێ پیاوێک بە جلداشەوە سەرۆکایەتی پەرلەمان بکا .حیجاب بۆ ژن و جلداشە بۆ پیاو  هەردەوکیان تەمسیلی عەرەب دەکەن. هەندێ وشەی عەرەبی بەکار دێنم چونکە دڵنیام سوسیال دیموکراتەکان کوردیەکەیان زۆر باش نییە.

دڵمان خۆش بوو ژنێک سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکا ،خۆمان بە سەر عەرەب و فارسا هەڵدەکێشین نەمان زانی ئەم ژنە نوێنەرایەتی وان دەکا .

 یادەوەریەکتان بۆ دەگێڕمەوە 

من نەوشێروان مستەفام پێش کۆمپانیای وشەو و دامەزراندنی گۆڕان باش دەناسی. چەند جارێک سەردانیم کردبوو وەک هەمووتان دەزانن ئەو پیاوەش دایمەن دەرگای واڵا بوو، چەند ساڵێک لەوانەیە دەساڵ پێش ئێستا بوبێ باش مێژوەکەی نایەتە خەیاڵم، سەردانی گردەکەم کردو چاومان بەیەک کەوت.  بێ سێو دوو ڕەخنەی ئەوەم لێ گرت، چۆن دەبێ کچێکی لەچک دار وەک بێژەر لە knnدا دەرکەوێ ئەمە ئابروچونە بۆ تۆ. ئەو سەرسەختانە داکۆکی لەو کچە کرد کە من ئێستاش ناوەکەی نازانم . وتی ئەو خۆی حیجاب دارە خۆ من حیجاب لەسەری نەناوە. منیش دەمگوت بۆ بێژەر قات بووە دەست ناکەوێ یا تۆ بەمەبەست ئەمەت داناوە تا فریوی وان بدەی. ئەو ئیسلامیانە خەتەرن گەرتۆ بە نیازی کڵاو لەسەر وان بنێ ی باوەڕ بکە کڵاوت لەسەر دەنێن و پێشیان نازانی، ئەو پێدەکەنی ،دەیگوت ئێوە کوردانی ڕۆژهەڵات لە هەموو شتێک بۆنی ئیسلامی لێ بێ دەسەڵەمێنەوە  بەو وشەیە باسەکەی گۆڕیو خۆی لە ئەسڵی مەسەلەکە دزییەوە . یادی بەخێر ئەویش زۆرجار تێکەڵی دەکرد، سۆسیالیست و کۆمەنیست و ئیسلامی توند ڕەو ئەملاو ئەولای یەکتریان ماچ دەکرد.

 تکایە بالەوە زیاتر ئابڕومان نەچی یا حیجابەکەی پێ فرێدەن یا لە پەرلەمانی وەدەرنێن.

ئەشرەف هاشمی

بابەتی زیاتر

سەرۆکە کوردەکەی عیراق زامنی یەک پارچەیی عیراق

Ashraf Hashemi

پارتە چەپ و دینیەکان گاڵتەیان دێ بە سەربەخۆیی کوردستان

Ashraf Hashemi

پارتی ناسیۆنالیستی کورد لەچەند دێڕێکدا

Ashraf Hashemi

Leave a Comment