Pnkurd.org

کرماشان پایتەختی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

 

پارتی ناسێۆنالیستی کورد شاری کرماشان وەک پایتەختی ڕۆژهەلاتی کوردستان دەناسێ ئەویش لەبەر ڕۆشنایی ئەم خاڵانەی خوارەوە

١/ مێژوو

شاری کرماشان یەکێک لە شارە هەرە کۆن و مێژویەکانی کوردە کە دەوڵەمندە بە کۆمەڵێک لە شوێنی مێژووی و ئاسەواری گرنگ ڕوداوگەلێکی زۆریش لەو شارەدا ڕویانداوە کە کاریگەری زۆریان هەبووە  لە سەر مێژوی کورد وکوردستاندا.

٢/جوگرافی

شاری کرماشان تەقریبەن لە ناوەڕاستی رۆژەهەڵاتی کوردستاندا هەڵکەوتووەو بەمەش لەهەموو لایەکی کوردستانەوە گەلکی کورد دەتوانن بە ئاسانی  دەستیان پێی بگاو سەردانی بکەن 

هەروەها پڕ دانیشتوان ترین و گەورەترین شاری کوردییە لە ڕۆژەهەڵاتی کوردستاندا دەوڵەمدەنە بە زۆر لە کانزاکان و خاوەنی زەویەکی بەرفراوانی کشتوکالییە هەروەها دەولەمدەندە بەسەرچاوە ئاویەکان و هاوسنوریشە لە گەڵ باشوری کوردستان.

٣/زمان

کرماشان هەموو زاراوە کوردیەکانی لە باوەش گرتووە هەر لە سۆرانی و هەورامی وگۆڕانی یا (لەکیو  کەلهوڕی ئەرا زوانی) کە ئەمش کار ئاسانی دەکا کە هەڵگرانی زاراوە جیاوازەکان بە ئاسانی لە یەکتر بگەنو شارەزاییان لەسەر یەکتر هەبێ  هەروەها ئەمەش  سنورێک بۆ ناوجەگەری دادەنرێ و  گەلەکەمان هەست بە نا بەرابەری و سەپاندی زاراوەیەکی زمانی کوردی ناکا لە سەر حسابی زاراوەیەکی تر،

٤/ ئایین

لە کرماشان هەڵگرانی ئاینی جیاواز دەژین، دەتوانین بڵێین کرماشان تەنها پارێزگایەکە کە زۆر لە ئاینەکانی  لە باوەش گرتووە. لە پارێزگای کرماشاندا هەڵگرانی دینی یارسان(قەڵخانی ی، کاکەی یا ئەهلی حەق ) دەژین هەروەها زەردەشتی و هەردوو مەزهەبەکەی ئاینی ئیسلام واتە  شیعەو سونی لەو پارێزگایەدا شان بەشانی یەک سەدان و هەزاران ساڵە دەژین.  بۆیە لە ڕوی ئاینەوە کرماشان یەکێک لە دەولەمەندترین شارەکانی کوردستانە .هەر ئەم فرە ئاینی و فرە زاراوەییە  وای کردوە کە کۆمەڵگا لە وێنەیەکی ڕەنگاوڕەنگ بچێت و کەس هەست بە پەراویزخستن نەکا.

بابەتی زیاتر

ئاڵای کوردستانی مەزن

Ashraf Hashemi

چەپکێک لە هۆنراوەکانم

Ashraf Hashemi

سەرۆکە دیلەکەی کوردستان

Ashraf Hashemi

Leave a Comment