دوژمنەکانی گه‌لی کورد هه‌ریه‌که له گه‌له‌کانی فارس و تورک و عه‌ره‌بن. نه‌ک وه‌ک باوه‌و ده‌وترێ که ئێمه دوژمنایه‌تیمان له گه‌ڵ ڕژێمهکاندایه نه‌ک گه‌له‌کان.
به درێژای مێژوو ده‌یان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و کودتا له‌م وڵاتانه‌دا کراوه ده‌یان ده‌وڵه‌ت هاتوون و چوون، بەڵام کێشه‌ی کورد هه‌ر له جێگای خۆیدایه. یا به‌شێوه‌یه‌کی تر گه‌ر کێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ڕژێمهکاندایه که‌واته ده‌بێ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئێمه لای به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی ئه‌م ڕژێمانه بێ که زۆر له ئێمه‌ش بێ دهستهڵاترن و ئاواره‌ی هانده‌رانن، که‌چی ئامادهنێن دان هه‌تا به‌بونی کوردیش‌دا بنێن، له هیچ به‌ندێک له په‌یڕه‌و پرۆگرامیاندا چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌ی کورد په‌یدا ناکه‌ی، که‌واته ئێمه کێشه‌مان له گه‌ڵ گهلهکاندایه نه‌ک ڕژێمه‌کان.
هه‌ر تاکێکی تورک، عه‌ره‌ب، فارس له هه‌ر پله‌یه‌کدا بن، دەبێ وه‌ک دوژمن سه‌یرکرێن. ئه‌وان گه‌ر ده‌ستی خۆشیان به‌خوێنی کورد سور نه‌بێ ئه‌وا ده‌ستی برایان، باوکیان، کوڕیان له‌و خوێنه‌وه دراوه ، هه‌مویان پاره‌و قوتی دزراوی مندالێ کوردیان له ژێر دان ناوه. گه‌ر بۆیان بکرێ هه‌رچی کچ و کوڕمان هه‌یه بهکهنیزهو خوڵامی خۆیانیان ده‌که‌ن. وه‌ک چۆن کچه ئه‌نفاله‌کانی گه‌رمیان به‌ده‌م کڕین و فرۆشتنه‌وه گه‌شتنه مسر.
تا ئێستا کێ بینیویه‌تی ڕۆشنبیرێکی عه‌ره‌ب یا فارس یا تورک له نوسینه‌کانیاندا له شعرهکانیانداکه هه‌ستی به‌زه‌ییان ده‌گه‌شته( نسن ماندێلا)و دژایه‌تی ئاپارتایتیان ده‌کرد وشه‌یه‌کیان له‌سه‌ر ئه‌و زوڵمانه نوسیبێ که له کورد کراوه. هه‌تا ئه‌و گه‌له‌ی بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی نرخی نانێک ده‌ڕژایه سه‌ر جاده، هه‌موو ساڵێک سه‌دان خۆپیشاندان دژی ئیسرائیل ڕێک ده‌خاو خه‌می فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌خوا. جارێک بۆ ئه‌و زوڵمانه‌ی له کورد کراوه ڕژابێته سه‌ر جاده، که شه‌ڕگه‌و کوشتارگاکان چه‌ند کیلۆمه‌ترێک دور نییه لێیه‌وه. هه‌موو شتێک ده‌رباره‌ی کوردستان ده‌زانێت، خۆی کوڕی برای تیا سه‌ربازیان کردوه‌و ئه‌و دێیانهیان به‌ده‌ستی خۆیان وێران کردوه. نه شوێنه‌که ئه‌وه‌نده دوره که هیچ ده‌رباره‌ی نه‌زانێ، نه هه‌واڵه‌کان نهێنین . هه‌تا شاره گه‌وره‌کانی ئه‌و وڵاتانه پڕن له ئاواره‌ی کورد‌و سه‌دان چیرۆکیان هه‌یه، گه‌ر ڕۆشنبیرێکی ئه‌م وڵاتانه ئه‌وه‌نده نرخی بۆ کورد دابنایه‌و نه‌ک سه‌ردانی کوردستانی بکردایه وه‌ک ڕۆژنامه نوسه‌کانی دنیا ده‌یکه‌ن. به‌ڵکو گوێێ له چیرۆکی ئاواره‌یه‌ک بگرتایه له به‌رده‌رگاکه‌ی خۆیدا ئه‌وا به وه‌ی له نێو وڵاته‌که‌ی خۆیدا رویداوه ده‌تاسا. ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م کارانه نه سپی پێسته‌کانی ئه‌فریقای باشورن، نه یههودیهکانن به‌ڵکو له ڕه‌گه‌زو نه‌ته‌وه‌ی خۆین.
به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ڕۆشنبیرانی ئه‌م گه‌لانه، به هه‌موو هیزێکی فکریانه‌وه گه‌ر هه‌یان بێ، هه‌وڵیانداوه کورد له میژوودا بسڕنه‌وه، هه‌رشتێک بۆنی کوردی لێ بێ له نوسینه‌کانیاندا بیسڕنه‌وه‌و به‌رگی داگیرکه‌ران بکه‌ن به به‌ر هه‌ر شتێکدا ناوی کوردی تیا بێ و، به‌شێوه‌یه‌کی خه‌ته‌ر تر له جینۆساید هه‌ستاون به‌سڕینه‌وه‌و له ناو بردنی زمان و که‌لتورو مێژووی کورد. له‌م سه‌رده‌مه‌دا که ڕاگه‌یاندن و میدیاکان ده‌نگی کوردیان به‌هه‌موو دنیا گه‌یاندوه ئه‌وان گوێی خۆیان پڕ له‌لۆکه کردوه.
گه‌ل هێزو ده‌سته‌ڵاتی هه‌موو ڕژێمێکهو هه‌موو ڕژێمه‌کان که‌م تا زۆر ده‌سته‌ڵاتیان له گه‌له‌وه وه‌رگرتوه، ئه‌م سێ گه‌له‌ش زۆر کار ئاسانیان کردوه بۆ داگیرکه‌ران و نه‌خشه‌ی جینۆساید‌و هه‌تا سڕێنه‌وه‌ی زمان و که‌لتوری کوردیان وه‌ک چۆن ڕژێمه‌که‌یان ده‌خوازێ جێ به‌جێ کردوه. هه‌ر له مامۆستایه‌کی قوتابخانه‌وه که له منداله‌کانی قبوڵ نه‌کردوه به زمانی کوردی قسه‌بکه‌ن، له کوێره دێیه‌کی کوردستاندا ڕازی نه‌بوه به‌جلی کوردیه‌وه پێ بنێنه ناو قوتابخانه که. تا به‌کارمه‌ندێکی شاره‌وانی ده‌گا، که ناڕه‌زایی خۆی له ناو نانی دوکانێکدا به وشه‌ی کوردی ده‌ر بڕێوه‌و ڕێ پێ نه‌داوه. تا به کارمه‌ندێکی باری که‌سیه‌تی ده‌گا که دڵی دایک و باوکێکی شکاندوه‌و نه‌ی هێشتوه ئه‌و ناوه‌ی خۆیان خوازیارین له منداڵه‌که‌یانی بنێن. که له هه‌ر یه‌کێک له‌م کارانه‌دا ئه‌و کارمه‌ندانه ده‌یان توانی چاوپۆشی بکه‌ن. به‌ڵام نه‌یان کرد‌و کاری ده‌وڵه‌تیان زۆر به بهوهفاییهوه جێ به جێ کرد.
ئێمه کێشه‌مان له گه‌ڵ گهلهکاندایه نه‌ک ڕژێمه‌کان تا ئێستا ئه‌وانه‌ی ناوی خۆیان ناوه شۆڕشگێرانی کوردستان له وتنی وه‌ها وشه‌یه‌ک ترساون. ئێمه لێێ ناترسین و کار بۆ هه‌ڵگیرساندی ئه‌و شه‌ڕه ده‌که‌ین که ئه‌وان ده‌مێکه هه‌ڵیان گیرساندوه‌و ئێمه خۆمانمان لێ دزیوه‌ته‌وه. به‌درۆوه به‌گوێی خۆماندا چرپاندوه که کێشه‌ی ئێمه له گه‌ڵ گه‌له‌کاندا نییه‌و له گه‌ڵ ڕژێمهکاندایه.
