پارتی ناسیۆنالیستی کورد ئاینی ئیسلام بە ئاینی ڕەسمی گەلی کورد ناناسێت و ئامادە نییە هیچ دینێک بەڕەسمی بناسێت.کوردستان وناوچەکانی میزۆپۆتامیا کانگای سەرهەڵدانی زۆر لە دینەکانن، دینەکانیش هەڵێنجراوی هزری مرۆڤن و پشت بە ئەفسانە دەبەستن، مرۆڤایەتی دەکەنە کۆیلەی چەندەها یاسای ناراست و دروست، کۆمەڵگای مرۆڤایەتی پارچە پارجە دەکەن، بەگژ یەکیا دەدەن، جیاوازی لە نێوانیاندا دروست دەکەن بە شیوەیەک کە دور لە یەکتری دەگرن و یەکتری کافر دەکەن، بە شیوەیەک کە ئامادەنین ژن و ژن خوازی لە نیوان یەکتردا بکەن و وەها کارێک یاساغ دەکەن و هە تا بە جێیەک دەگا کە هەڵگرانی ئاینێک نانی دەستیهەڵگرانی ئاینێکی تر ناخۆن
لە بەر ئەوەی پارتی ناسیۆنالیستی کورد تەنها پشت بە ڕاستی و عەقل دەبەستێت، ئامادەنییە هیچ چیرۆک و ئەفسانەیەک بە ڕەسمی بناسێت دینی ئیسلام و ئاینەکانی تریش هەمویان دەکەونە ئەو بازنەیەوە. بۆیە پارتی ناسێۆنالیستی کود ئاینی ئیسلام و هیچ دینێکی تر بە دینی نەتەوەی کورد نازانێت و کار بۆ لە ناو بردنی هەموو ئەو ئەفسانەو خەیاڵ پڵاوانە دەکات کە لە ژێر عابای دیندا خۆیان حەشار داوە
پارتی ناسیۆنالیستی کورد
